Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 23:46

بۆ ئەوانەی بەدەست هەوكردنی جومگەكانەوە دەناڵێنن..پێویستە خۆیان لەو خۆراكانە بەدوور بگرن

کوردستان TV
100%

ئەگەر هەوكردنی جومگەكانت هەیە، هەڵبژاردنی خۆراكی دروست نەك تەنها دەتوانێت یارمەتی بەڕێوەبردنی نیشانەكانت بدات، بەڵكو مەترسی ئاڵۆزییەكانت كەم دەكاتەوە و یارمەتی بەرزكردنەوەی تەندروستی گشتی-شت دەدات.
توێژینەوە پزیشكییەكان ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كە تووشی هەوكردنی جومگەكان بوون، خۆیان لە كۆمەڵێك خۆراك بەدوور بگرن كە هەوكردن و نیشانەكانی پەیوەست بەوەوە زیاتر دەكەن:
شەكر.. 
لە توێژینەوەیەكدا كە كۆلێژی ڕۆماتیزمی ئەمریكی لەسەر كەسانی تووشبوو بە هەوكردنی ڕۆماتیزمی جومگەكان ئەنجامیانداوە، توێژەران ئاماژەیان بەوە كردووە كە لە نێوان 20 جۆر خۆراكدا، خواردنەوە گازییەكان و شیرینی نیشانەكانی نەخۆشییەكە توندتر دەكەنەوە.
خوێ ..
توێژینەوەیەك لەسەر مشك كە لە ساڵی 2019 كە لەلایەن توێژەرانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی یۆنسێی لە كۆریای باشوور ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كە هەوكردنی جومگەكان توندترە لەو مشكانەی كە خۆراكی دەوڵەمەند بە خوێیان خواردووە بە بەراورد بەو مشكانەی كە خۆراكەكانیان كەمتر خوێی تێدایە.
هەروەها توێژەران ئاماژەیان بەوە كردووە كە وەرگرتنی زۆری سۆدیۆم ڕەنگە هۆكارێكی مەترسیدار بێت بۆ هەوكردنی جومگەكان لە مرۆڤەكاندا.
خۆراكی لەقتوونراو .. 
بەپێی ماڵپەڕی Healthline، ئەو شتانەی كە زۆر پرۆسێس كراون وەك خواردنی خێرا و دانەوێڵەی بەیانیان و گۆشتی پرۆسێس كراو زیاتر دەوڵەمەندن بە شەكری زیادكراو و مادەی پارێزەر و فرۆكتۆز و پێكهاتەی دیكە كە ئەگەری هەیە هەوكردن زیاد بكەن و بەم شێوەیە نیشانەكانی هەوكردنی جومگەكان توندتر دەكەنەوە.

ئەو خۆراكانەی كە گلوتینیان تێدایە..
گلوتین كۆمەڵە پرۆتینێكە كە لە گەنم و جۆ و دانەوێڵەكانی تردا هەیە.هەندێك لە لێكۆڵینەوەكان گلوتینیان بە زیادبوونی هەوكردنی جومگەكانەوە گرێداوە، هەروەها ئاماژەیان بەوە كردووە كە خۆراكی ڕووەكی دوور لەم پێكهاتەیە ڕەنگە چالاكیی نەخۆشی كەم بكاتەوە و هەوكردن باشتر بكات.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.