Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 05:51

پیرۆزبایی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان

کوردستان TV
100%

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی کەرکووکی کوڕانی سەر بە پارتی دەکات.

د. کەمال کەرکووکی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک – گەرمیان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: پێرۆزبایی گەرممان ئاراستەی یانەی کەرکووکی کوڕانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنی ئەمڕۆتان لە پێشبڕکێی پاڵەوانێتی مشتەکۆڵە لەسەر ئاستی کوردستان کە لە ھەولێر ئەنجام درا.

دەقی پەیامەکەی د. کەمال کەرکووکی:-

 ڕێزداران و ئازیزانمان لە یانەی کەرکووکی کوڕانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان، پێرۆزبایی گەرممانتان ئاراستە دەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنی ئەمڕۆتان لە پێشبڕکێی پاڵەوانێتی مشتەکۆڵە لە سەر ئاستی کوردستان کە لە ھەولێر ئەنجام درا.

هەروەها پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆکی یانە و ڕاھێنەر و یاریزانەکانی یانەی کەرکووک و فەرمانبەرانی یانەکە و بەتایبەت کاک فەلاح ئەحمەد سەرۆکی فیدراسیون وکاک سەباح نورالدین ڕاھێنەری پڕ ئەزمون دەکەین بۆ ئەم سەرکەوتنە گرینگەی پاڵەوانێتیی مشتەکۆڵە کە لە سەر ئاستی کوردستان ئەمڕۆ لە ھەولێری پایتەخت ئەنجام درا و، یانەی کەرکووک پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا و لە کۆی ھەشت یاریزان شەش یاریزان پلەی یەکەمیان بەدەست ھێنا و یەک یارزانیش پلەی دووەم و یاریزانێکش پلەی سێیەمی بەدەست ھێنا بەو شێەوەیە یانەی کەرکووک پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی کوردستان بەدەست ھێنا.

بەھەمان شێوە، دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە سەرۆک و ڕاھێنەر و ویاریزانەکان و کارمەندانی یانەی ھەولێر دەکەین کە دوو لە یاریزانەکانیان لە کۆی ھەشت یاریزان پلەی یەکەمیان بەدەست ھێنا و بەو ئەنجامە توانییان لە سەر ئاستی کوردستان پلەی دووەم لە پێشبڕکێی پاڵەوانێتی مشتەکۆڵە  بەدەست بھێنن.

دووبارە دەستەکانتان خۆش و لەشتان ساخ و ھەمیشە دڵخۆش و سەرکەوتوو و سەربەرز بن.

دکتۆر کەمال کەرکووکی

بەرپرسی مەکتە ی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک -گەرمیان

17ی حوزەیران 2023

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.