Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 20:44

نیشانەكانی شێرپەنجەی پێستی مەترسیدار 

کوردستان TV
100%

لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما، پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە دەرئەنجامەكانی بەركەوتنی ڕاستەوخۆ بە تیشكی خۆر، چونكە ئەمە كاریگەری جددی لەسەر تەندروستی لەسەر پێست هەیە.
لەگەڵ زیادبوونی بەركەوتنی تیشكی خۆریش، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەكات.سەرەڕای ئەمەش، پێیەكان شوێنێكن كە پێویستە بە وردی گرنگی پێبدرێت، بەهۆی دەركەوتنی نیشانەكانی سەرەتایی لەسەریان.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی، یەكێك لەو نیشانانەی كە پێویستە لەسەر پێیەكان گرنگی پێبدەیت، برینی كراوە یان  ئەو برینانەیە كە بە خێرایی و لەناكاو دەردەكەون و نامێنن.
لێرەدا باوترین نیشانەكانی شێرپەنجەی پێست دەخەینەڕوو: پەڵەی فرەڕەنگ، پەڵەی گەورە،پەڵەیەك كە بە تێپەڕبوونی كات شێوەی دەگۆڕێت، پەڵەی ئاوساو، خوێنبەربوون یان خوران.
لە ئافرەتانیشدا باوترین شوێنی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست قاچەكانە، لەكاتێكدا لە پیاواندا زۆرجار نیشانەكانی لەسەر پشت یان شان دەردەكەون.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.