Erbil 15°C شەممە 15 حوزەیران 04:44

بۆ دووربوون لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون؛ لە کاتی قوربانیکردن ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن

کوردستان TV
100%

نەخۆشی تای خوێنبەربوون ماوەیەکە بەشێوەیەکی بەرچاو لە عێراق بڵاو بووەتەوە و لە هەرێمی کوردستانیش چەند حاڵەتێک کراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە جەژنی قوربان نزیک بووەتەوە و بەشێکی موسڵمانان لەو ڕۆژەدا قوربانی دەکەن، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر بۆ ئەم مەبەستە چەند ڕێنماییەکی بڵاو کردۆتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 16ـی 06ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر بڵاوی کردۆتەوە، بۆ دووربوون لەنەخۆشی تای خوێن بەربوون؛ پێوستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە زانستییانە جێبەجێ بکرێت:-

1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕخانانەدا بێت کە ڕێگەپێدراون و پزیشکی ڤێتنەری سەرپەرشتی دەکات.

2-  لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵدا و کەوڵکردن یان پارچەپارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جلوبەرگی خۆپارێزی وەک (دەستکێش، جزمە، سەدریەی پلاستیک، ماسکی دەموچاو) پێویستە لەبەربکرێن.

3-  نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆببنەوە لە چواردەوری سەربڕەکە (قەساب)، هەروەها نابێت هاوکاری بکەن لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچەپارچەکردنی گۆشت.

4-  بەبێ دەستکێش مامەڵەکردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە، دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ.

5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵەسەربڕاوەکان و دانانی کیسی داخراو فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت.

6- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بەگۆشت، شووشتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنانیان.

7- پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە ماددەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە)  ڕوونکراوە.

8- باشترە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەڵ بۆماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (4 - 8) پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت، بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نییە و سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون.

9-  ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى دیکەی هەبوو باشتر وايە نەيكڕيت يان سەری نەبڕێت بۆ دووربوون لە نەخۆشى تاى خوێنبەرببوون.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر هاوکات زانیاریی لەبارەی چۆنییەتی گوازرانەوەی نەخۆشییەکە داوە و ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم نەخۆشیە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە، بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و مێرووەکانی کە لەسەر ئاژەڵەکان دەژین و بەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەوە دەگوازرێتەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.