Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 01:32

گەورەترین بەردی گورچیلە لە جیهاندا دەچێتە نێو كتێبی گینس 

کوردستان TV
100%

سوپای سریلانكا ڕایگەیاند،پزیشكە سەربازییەكانی سریلانكا سەركەوتووبوون لە لابردنی گەورەترین و قورسترین بەردی گورچیلە لە جیهاندا كە لە جەستەی ئەفسەرێكی سەربازی خانەنشینكراو دا بوو.
سوپا ڕایگەیاندووە، ئەو ئەفسەرە تەمەن 62 ساڵەی پێشوو نەشتەرگەرییەكی بۆ دەرهێنانی بەردی گورچیلەی بۆ كراوە كە كێشی زیاتر لە 800 گرامە.
درێژی بەردەكەش 13.37 سم بووە، لە كاتێكدا تێكڕای درێژی گورچیلە لە 10 بۆ 12 سم زیاتر نییە.
لەو بارەیەوە سوپا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە  كە گەورەترین و قورسترین بەردی گورچیلە لە جیهاندا لە 1ی حوزەیران لە نەخۆشخانەی سەربازی كۆلۆمبۆ بە نەشتەرگەری دەرهێنراوە.ئەم ڕاگەیاندنەی دەسەڵاتدارانیش دوای ئەوە هات كە كتێبی گینس دانی بەم پێوانەییەدا نا. بەپێی كتێبی گینس،ڕیكۆردی پێشووی بەردی گورچیلە كە 620 گرام بووە كە لە ساڵی 2008 لە پاكستان تۆماركراوە. 
لەبارەی نەشتەرگەرییەكەشەوە ك. سودارشان ،پزیشكی نەشتەرگەری سەربازی دەڵێت: گرنگترین شت بۆ ئێمە ئەوەیە كە گورچیلەكانی نەخۆشەكە سەرەڕای ئەم بەردە بە شێوەیەكی ئاسایی كاردەكەن.
ئەو ئەفسەرە خانەنشینەی نەشتەرگەرییەكەشی بۆ كراوە، لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵێكی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی ڕوونیكردۆتەوە كە لە ساڵی 2020ەوە بەدەست ئازاری سكەوە دەناڵێنێت و ئەو دەرمانانەی بۆی نووسراوە هیچ كاریگەرییەكیان نەبووە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.