Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 01:52

بانكی ناوەندی عێراق نزیكەی 208 ملیۆن دۆلاری خستە بازار

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 14-6-2023، بانكی ناوەندی عێراق لە زیادكردنێكی ئاشكرادا نزیكەی 208 ملیۆن دۆلار ی خستە بازاڕەوە كە بەم شێوەیە بووە.. حەواڵە: بەڕێژەی 163 ملیۆن و 787 هەزار و 854 دۆلار. كاش:43 ملیۆن و 430 هەزار دۆلار.كۆی گشتی: 207 ملیۆن و 217 هەزار و 854 دۆلار.
كەچی جارێكی دیكە ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆڕسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا  نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 146 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
لەكاتێكدا بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە بە 146 هەزار و 500 دینار بوو.
هەروەها لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان-یش نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە، بەوپێیەی نرخی فرۆشتنی 100دۆلار گەیشتە 147 هەزار و 100 دینار.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.