Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 02:42

نرخی دۆلار لە بەغدا كەمێك دابەزی و لە هەولێریش بەرزبۆوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بۆڕسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت كەمێك دابەزی،  هاوكات لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان-یش بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆڕسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرحی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 146 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.
لەكاتێكدا بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە نرخی 100 دۆلار بە 146 هەزار و 600 دینار تۆماركرا .
سەبارەت بە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان-یش، نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی تۆمار كرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 146 هەزار و 800 دینار.
جێگای سەرەنجە لە چەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی عێراق نرخی 100 دۆلاری لە بودجەدا بە 130 هەزار دینار پەسندكرد،كەچی نرخەكەی هێشتا لەبازاڕدا بەرزە.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.