Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 05:06

سەرۆکی پێشووی یانەکانی میلان و مۆنزای ئیتاڵی کۆچی دواییکرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا و سەرۆکی پارتی فۆرزا ئیتالیا، سیلڤیۆ برلسکۆنی لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئاژانسی ئانسا بڵاویکردەوە، بارودۆخی برلسکۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تێکچوو، پاشان هەواڵی کۆچی دوایی کردنی بڵاو کرایەوە.

راگەیەندرا، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە منداڵەکانی و ئەندامانی خێزانەکەی چوونەتە نەخۆشخانە.

برلسکۆنی کە تووشبووی شێرپەنجەی خوێن بوو، لە 9ی حوزەیرانەوە لە نەخۆشخانەی سان رافایل لە شاری میلان خەوێندرا بوو.

- ئەمساڵ سێ جار لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو

پزیشکانی برلسکۆنی، ئەلبێرتۆ زانگریلۆ و فابیۆ سیسێری رۆژی هەینی ٩ی حوزەیران رایانگەیاند: "برلسکۆنی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە بۆ ئەوەی هەندێک پشکنینی پێشوەختە بۆ نەخۆشییەکەی ئەنجام بدرێت".

سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا، سیلڤیۆ برلسکۆنی کە ماوەیەک بوو دووچاری کێشەی تەندروستی هاتبوو، لە نێوان 5ی نیسان بۆ 19ی ئایاردا بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ لە نەخۆشخانەی سان رافایل چارەسەری هەوکردنی سییەکانی بۆ کرا.

سیلڤیۆ برلسکۆنی کە لە ساڵی 1994 کاتێک بازرگان و سەرۆکی دەزگای میدیایی بوو هاتە ناو سیاسەتەوە، "لە ماوەی 1994-2011دا سەرۆکایەتیی چوار حکوومەتی جیاوازی کرد و بۆ درێژترین ماوە پۆستی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی گرتبووە دەست".

برلسکۆنی لەماوەی ساڵانی 1986 بۆ 2017 سەرۆکی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بوو و رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە سەرکەوتنی ئەو یانەیە لەسەر ئاستی ئیتاڵیا و ئەورووپا.

ناوبراو زۆرجار بە سکانداڵی سێکسی و تۆمەتی گەندەڵی ببووە بابەتی رۆژەڤ، بەو لێدوانانەی کە دەی دا هەرای دەنایەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.