Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 05:09

کابینەی نۆیەم، ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری بۆ هەرێمی کوردستان بوونیاد دەنێت، چۆن؟

کوردستان TV
100%

گرنگترین پڕۆژەی ستراتیژیی حکومەتی هه‌رێم لە ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجێ دەکرێت.
هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بونیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزیی ئابووری بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامن و لەو چوارچێوەیەشدا، پرۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە، لە مانگی 10ـی ئەمساڵ، بە گوژمەی زیاتر لە12 ملیار دینار تەواو دەکرێت و دەخرێتە خزمەت شۆفێران و هاووڵاتییانەوە.
پرۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە، کە ئیدارەی ڕاپەڕین بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە، دەبێتە درێژترین پردی ناوچەکە و کارکردن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە بەردەوامە، سەبارەت بە کارکردن و ماوەی تەواوبوونی پڕۆژەکە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەڵێت: "ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت، لە مانگی 10ـی ئەمساڵ، پرۆژەکە تەواو دەکرێت و دەخرێتە خزمەت شۆفێران و هاووڵاتییانەوە".
لەبارەی گرنگیی پرۆژەکەشەوە، هیوا عەبدوڵڵا، ئەندازیاری پرۆژەکە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: "پرۆژەکە، یەکێکە لە پرۆژە بەردەوام و ستراتیژییەکانی حکومەت لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، ئەویش یەکەمجارە پرۆژەیەکی لەم شێوەیە لە ناوچەکە جێبەجێ دەکرێت".
تاوەکوو ئێستا 67٪ـی پرۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە تەواو بووە و کارکردنیش بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە لەکاتی خۆیدا، بەردەوامە.
هیمداد ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پرۆژەکە، لەبارەی پێکهاتەی پردەکەوە گوتی: "درێژیی پردەکە 408 مەترە و بەرزییەکەشی 21 مەترە. لە دوو ئاراستەی چوون و هاتن پێک هاتووە، پانیی هەر ئاراستەیەک5 مەتر و نیوە، ئەمە جگە لەوەی پایەڵەکانی پردەکە 12 مەتر لەژێر زەوییەوەن".
گوژمەی دروستکردنی پردی دەربەندی ڕانیە، 12 ملیار و 416 ملیۆن دینارە و پێشتر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەکەی دانراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.