Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 08:22

بزانە نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا بەچەند مامەڵەی پێوەدەكرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆڕسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلار بە 146 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 146 هەزار و 100 دینار، هەروەها نرخی كڕینیش بە 146 هەزار و 50 دینارە.
هەرچەندە دوێنێ پەرلەمانی عێراق نرخی 100 دۆلاری لە بودجەدا بە 130 هەزار دینار پەسند كرد،بەڵام هێشتا نرخەكەی لەبازاڕدا بەرزە.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.