Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 15:26

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 146 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
لەكاتێكدا بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە نرخی 100 دۆلار بە 146 هەزار و 400 دینار بوو.
سەبارەت بە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 147 هەزار و 50 دینار، هەروەها نرخی كڕینیش گەیشتووەتە 147 هەزار دینار بەرامبەر بە 100 دۆلار.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.