Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 04:48

سێ كەسی بەڕەگەز عەرەب دەستگیركران كە تۆمەتبارن بە كوشتنی شەش كەس

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند : سێ داواكراویان دەستگیركردووە كە شەش كەسیان كوشتووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە كە هێزەكانیان لە بازگەی ( بانیمەقان ) سێ داواكراوی بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیركردووە كە لەلایەن دادگاكانی عێراقەوە بە پێی ماددەی ( 406 ) لە یاسای سزادانی عێراقی داواكراوبوون  بە ناوكانی : ( م ، ع ، ح ) لەدایكبووی 1962 دانیشتوی ناسرییە ، ( م ، ح ، م ) لەدایكبووی 1994 دانیشتوی بەسرە ،( أ ، و ، ك ) لەدایكبووی 2000 دانیشتووی ناسرییە .
شایانی باسە تۆمەتباران لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی ( 6 ) كەسیان كوشتووە و هەڵهاتوون ، دەیانویست بە ناسنامەی ساختەوە بێنە هەرێمی كوردستان .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.