Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 18:58

گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کۆتایی هات

کوردستان TV
100%

گەڕی دووەمی پڕۆسەی دەنگدانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە سەرتاسەری تورکیادا، کەمێک پێش ئێستا کۆتایی پێ ھات و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان دەستی پێ کرد.

کاتژمێر 08:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی 05ـی 2023، بنکەکانی دەنگدان، بە ڕووی دەنگدەراندا کرانەوە پرۆسەکەیش تا کاتژمێر 05:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام بوو.

لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆدا، زیاتر لە 60 ملیۆن دەنگدەر کە تەمەنیان لە سەروو 18 ساڵەوەیە مافی دەنگدانیان ھەبووە، زیاتر لە 191 ھەزار سندوقیش بەسەر ھەزار و 94 بنکەی دەنگدان دابەش کران.

ھەریەک لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی ھاوپەیمانیی جمھور و کاندیدی ھاوپەیمانیی میللەت، کەمال کڵچدارئۆغڵو کێبڕکێی دەکەن بۆ بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا.

بەپێی ئەنجامە کۆتاییەکانی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە تورکیا لە گەڕی یەکەمی ھەڵبژادنەکاندا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 49.52% و کەمال کڵچدارئۆغڵو 44.88%ـی دەنگەکانیان بەدەست ھێنابوو.

دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە تورکیا دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی پڕۆسەی دەنگدان لە گەڕی دووەمی ھەڵبژادنەکانی سەرۆکایەتییدا، سەرکۆماری نوێی تورکیا بۆ پێنج ساڵی داھاتوو ڕادەگەیەنێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.