Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 05:46

ئێرلینگ هاڵاند خه‌لاتی باشترین یاریزانی ساڵی له‌ ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


بە به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌تا هه‌شتاو دووی ده‌نگه‌كان ، ئێرلینگ هالاند وەک باشترین یاریزانی تۆپی پێی ساڵ لە ئینگلتەرا دەستنیشانکرا، دوای ئەوەی وەرزی یەکەم لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی نازناوی پرێمه‌ر لیگی به‌ده‌ستهێنا و ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد
لە وەرزی یەکەمی یاریكردنی هالاند له‌ ئینگلته‌را وه‌رزێكی سەرنجڕاکێشی پێشكه‌شككرد،هالاند پێشتر ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکردووە و لە وەرزێکدا 35 گۆڵی تۆمارکردبوو ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ له‌گه‌ل مان ستی گه‌یشتۆته‌ یاری كۆتایی جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئینگلته‌راو له‌به‌رامبه‌ر مانچسته‌ر یونایتد یاری ده‌كات.
 دواتریش له‌ ده‌ی ئه‌م مانگه و له‌ ولاتی توركیا‌ له‌ یاری كۆتایی خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا روبه‌روی یانه‌ی ئینته‌ر میلان ده‌بێته‌وه‌ ، به‌مه‌ش هێشتا ده‌رگاكان به‌رووی هالاند كراوه‌ن تا نازناوی زیاتر له‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ل یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست بێتێت .
  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.