Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 06:29

ئەمڕۆ پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە یەكلایی دەكرێتەوە ؟

کوردستان TV
100%

بڕیار بوو دوێنێ دووشەممە لیژنەی دارایی كۆتایی بە گفتوگۆكانی لەسەر ڕەشنووسی بودجە بهێنێت بۆ ئەوەی ڕادەستی پەرلەمان بكات.
لەوبارەیەوە موعین كازمی ،ئەندامی لیژنەی دارایی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی سەباح گوتی: لیژنەی دارایی زۆربەی ئەو دەقانەی لە بودجەدا نووسراون، كە 67 ماددەیە، تەواوكردووە.
 هەروەها گوتی: ئەمڕۆ سێشەممە بڕگەو ماددەكانی پەیوەست بەپشكی هەرێمی كوردستان یەكلایی دەكرێنەوە و بۆ ئەوەی تا كۆتایی هەفتە بودجە ئامادە بێت و ڕەشنووسەكەی ڕادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكرێت.
 هاوكات جەمال كۆچەر ،ئەندامی لیژنەی دارایی  گوتی: پێشبینیمان دەكرد لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا بودجە یەكلایی بكرێتەوە، بەڵام لیژنەكە هێشتا كار لەسەر چارەسەركردنی ئەو خاڵانە دەكات كە تایبەتە بە هەرێمی كوردستان و هەروەها بڕگەی كەمكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم هێشتا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
دوێنێ دووشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان دەنگی لەسەر بڕگەیەكی بودجەی تایبەت بە كۆكردنەوەی كرێی فرۆشتنی سووتەمەنی ڕاگەیاند.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.