"كوردستانی ماد " ناونیشانی كتێبێكی شیعری شاعیر (غالب حه‌ساری)یه، له 174 لاپه‌ڕه پێك هاتووه‌و 81 هۆنراوه‌ی له خۆگرتووه .
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌دا،له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی شاعیر غالب حه‌ساری راگه‌یاند" ئه‌م كتێبه ، له كۆ شیعرێكی نیشتمانی جوانی شێوه كلاسیك و ستونی قافیه‌دار به دیزانێكی جوان نه‌خشێنراو پێكهاتووه ".
هه‌روه‌ها وتی" به‌رگی یه‌كه‌می به وێنه‌یه‌كی شاعیر و تابلۆیه‌كی مێژووی ماد و به‌رگی دووه‌میشی به چوارینه شیعرێكی شاعیر‌و ئاڵای كوردستان ڕازاوه‌ته‌وه. له‌وماوه‌یه‌دا كه‌وته به‌ر ده‌ست ودیدی خوێنه‌ران و هه‌وادارانی شیعر‌و ئه‌ده‌ب و كه‌لێنێكی تری له كتێبخانه‌ی كوردیمان پڕكرده‌وه‌و وكتێبخانه‌ی كوردیمانی پتر ده‌وڵه‌مه‌ندكرد".
له‌كۆتایی دا شاعیر (غالب حه‌ساری ) وتی "ئه‌م كتێبه‌كه هاوكاری ڕێزدار دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای كه‌ركوك گه‌رمیان، چاپكراوه
شه‌شه‌مین كتێبی شاعیر (غالب حه‌ساری) چاپ و بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.