Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 16:40

رووداوێکی هاتوچۆ لە مەکسیک گیانلەدەستدانی 26 کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی بەریەککەوتنی بارهەڵگرێک و مینی پاسێک لە باکووری مەکسیک، 26 کەس گیانیان لەدەست دا.

بەرپرسانی ناوچەکە رایانگەیاند لە رووداوەکەدا کە لە ویلایەتی تاماولیپاس روویداوە لە دوای بەریەککەوتنەکە ئاگر کەوتووەتەوە.

بەپێی ئامارە بەراییەکان لە رووداوەکەدا، 26 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسان هەروەها باسیان لەوە کرد کە لە شوێنی رووداوەکە تەنها بەشی دواوەی بارهەڵگرەکەی لێیە و پێدەچێت شۆفێرەکەی بە تراکەکە هەڵاتبێت.

لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.