Erbil 20°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 01:13

مه‌راسیمی ماته‌مینی بۆ كۆچی دوایی 2 هونه‌رمه‌ندی شاری سلێمانی به‌رێوه‌ چوو

کوردستان TV
100%


مه‌راسیمی ماته‌مینی بۆ كۆچی دوایی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند "دێنی به‌كر و هادی مه‌حمود" به‌رێوه‌ چوو.
دوێنی یه‌كشه‌ممه‌ 14/5/2023، له‌ به‌شی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی  سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیریی و هونه‌ری سلێمانی، به‌ ئاماده‌بوونی د. موحسین ئه‌دیب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیریی و هونه‌ری سلێمانی و نیاز نوری نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان و  كارمه‌ندانی به‌شه‌كه‌ و كه‌سوكاریان، مه‌راسیمێكی ماته‌مینی بۆ هه‌ریه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندانی كۆچكردوو (دێنی به‌كر) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی  و (هادی مه‌حمود) فه‌رمانبه‌ری به‌شه‌كه‌مان رێكخرا.
شایانی باسه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد شێوه‌كار" گارا ره‌سوڵ "، له‌ ڕۆژی  شه‌ممه‌ (13ـی ئایاری 2023) كۆچی دوایی كرد.
  نووسه‌ر وهونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار  "گارا ره‌سوڵ"  ناوی (ته‌یب ره‌سوڵ)ه‌، نازناوی گارا ره‌سوله‌  له‌ ساڵی 1955 له‌ شاری كه‌ركووك له‌ دایك بووه‌، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره‌ له‌ مێژووی هونه‌ر له‌ زانكۆی كۆڵنی ئه‌ڵمانیا. هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌مه‌ وه‌ك نووسه‌ر خاوه‌نی دووكتێبه‌  له‌ بواری ره‌خنه‌گری هونه‌ری.
هونه‌رمه‌ند گارا له‌ ساڵی 1019ماڵه‌كه‌ی خۆی كردبووه‌ به‌ گه‌له‌ری بۆنمایش كردنی تابلۆكانی ،چه‌ندین پیشانگای هاوبه‌ش و تایبه‌تی كردۆته‌وه‌، دوای ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی  له‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كۆڵن ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دواییكرد.
هونه‌رمه‌ند هادی مه‌حمودی هونه‌رمه‌ند ناسراو به‌ "عه‌ریف حه‌مه‌ تاڵ" له‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 30-4-2023 له‌ شاری سلێمانی له‌ ته‌مه‌نی‌ 53 ساڵیدا و به‌هۆی جه‌ڵته‌وه‌ كۆچی دواییكرد.  
ھادی مه‌حمود ناسراو به‌ "حه‌مه‌ تاڵ" له‌ دایكبوی ساڵی 1970یه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی سابونكه‌رانی شاری سلێمانی، ئه‌كته‌رێكی ناسراوی كورده‌ و زیاتر له‌ ڕۆڵی كۆمێدی ده‌رده‌كه‌وێت.
 ناوبانگی ھادی مه‌حمود له‌ درامای گه‌رده‌لوله‌وه‌ سه‌ریھه‌ڵدا كاتێك به‌كه‌سایه‌تی "عه‌ریف حه‌مه‌ تاڵ" ده‌ركه‌وت، جگه‌له‌وه‌ش به‌شداری ده‌یان فیلم و درامادا كردووه‌.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.