Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 15:13

مەترسییەكی نوێی جگەرەكێشان ئاشكرا دەكرێت

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكردووە، جگەرەكێشانی بەردەوام قەبارەی مێشك كەمدەكاتەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “The Sun”ی بەریتانی، زاناكان زیاتر لە 28 هەزار سكانی مێشكیان لە بایۆبانكی بەریتانیا شیكردەوە.
بەشداربووان دوو جار ڕاپرسییەكانیان تەواو كردووە، جارێك لە نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2010، دووبارە لە نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2013، لەو ماوەیەدا بەشداربووان سكانی MRIیان بۆ كراوە.
توێژەران بۆیان دەركەوتووە، بە بەراورد بەو كەسانەی هەرگیز جگەرەیان نەكێشاوە، ئەو بەشداربووانەی ڕۆژانە جگەرەیان كێشاوە قەبارەی مێشكیان 0.4 ئینج سێجا بچووكترە.
ئەم جیاوازییە بریتی بوو لە كەمبوونەوەی 0.3 ئینج سێجا لە ماددە خۆڵەمێشیەكان كە ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت لە یادەوەری و هەست و سۆزدا، هەروەها 0.1 كەمبوونەوەی ماددە سپییەكان كە ئاسانكاری دەكات بۆ گواستنەوەی زانیاری.
بۆ هەر ساڵێك كە بەشداربووان ڕۆژانە یەك پاكەتی تەواو جگەرەیان كێشاوە، قەبارەی ماددە خۆڵەمێشیەكان بە تێكڕا 0.01 ئینج سێجا كەمیكردووە.
تێچكچوونی مێشك بە تێپەڕبوونی كات لەگەڵ تەمەندا ڕوودەدات،نیشانەكانیشی بریتین لە سەرلێشێواوی، لەدەستدانی بیرەوەری، كاڵبوونەوەی بینین، لاوازی ماسولكەكان و لەدەستدانی هەماهەنگی.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.