Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 05:19

نیشانەكانی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵ

کوردستان TV
100%

هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵ بریتیە لەهەوكردنی پەردەی دەوری مێشك و دڕكە پەتك، هۆكارەكەی لەوانەیە بەكتریا ، ڤایرۆس ، شێرپەنجە، دەرمان ، یان پاڕاسایت بێت، ئەگەر چارەسەر نەكرێت منداڵەكە توشی چەندین گرفتی تەندروستی دەبێتەوە.

نیشانەكانی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵ، لەوانەیە یەكێك یان كۆمەڵێك لەو نیشانانەی خوارەوە بێت بۆ منداڵی بچووكتر لە 3 مانگ:

- كەمبونەوەی شیرخواردن و ڕشانەوە.
- بێزاربون و تای بەرز و گەشكە.
- ئەگەری دابەزینی پلەی گەرمی لەش و دابەزینی شەكرە.
- نەرم بونی لەش و بێهێزیی.
- ئەو بەشەی كەللەی سەر مەڵاشوی پێدەڵێن بەرەو دەرەوە دەردەچێت.

نیشانەكاتن لەمنداڵی گەورەتر لەیەك ساڵ:

* ڕشانەوە و دڵ تێكەڵهاتن.
* سەرئێشە و تای بەرز و گەشكە.
* تێكچونی هۆش و بێتاقەتی و بێزاربون.
* زیادبونی هەستیاری بەڕوناكی و بێزاربون پێی.

بۆ دیاری كردنی نەخۆشیەكە پێویستە ئاو لەپشتی منداڵەكە دەربهێنرێت، بەداخەوە زۆرجار دایك و باوكی منداڵەكە ڕێگە نادەن ئەو شیكارە بكرێت كە زۆر ئاسانە و هیچ كێشەیەك بۆ منداڵەكە دروست ناكات.

ئەگەر چارەسەر وەرنەگرێت منداڵەكە ڕووبەڕووی كێشەی تەندروستی دەبێتەوە:

- لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی.
- كێشەی بینین و لە دەستدانی بینایی.
- كێشەی بیستن و لەوانەیە بیستنی بەتەواوی لەدەست بدات.
- گەشكەی بەردەوام و ئیفلیج بوون.
- كەمبوونەوەی زیرەكی و ئاستی توانای مێشك.

دكتۆر پشدەر عەبدوڵا پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵ
ژێده‌ر - تەندروستی سلێمانی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.