Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 08:12

توێژینەوەیەك میكانیزمی پشت لەدەستدانی هەستی بۆنكردن ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

لە توێژینەوەیەكی نوێدا كە لە ڕۆژنامەی The Journal of Neuroscience بڵاوكراوەتەوە، توێژەرانی زانكۆی یێڵ لە قوتابخانەی پزیشكی میكانیزمی بایۆلۆجی كە بنەمای نیشانەیەكی دیكەی باو بەڵام كەمتر لێكۆڵینەوەی لەسەر كراوە ئاشكرا دەكەن كە بریتییە لە لەدەستدانی بۆنكردن.
نزیكەی 75% بۆ 90%ی نەخۆشانی پاركینسۆن باسیان لە كەمبوونەوەی هەستی بۆنكردن كردووە، تەنانەت پێش دەستپێكردنی نیشانەكانی جووڵەیی، هەر بۆیەش ئێستا ئەنۆسمیا وەك نیشانەیەكی ناجووڵەیی نەخۆشی پاركینسۆن پۆلێن دەكرێت.
توێژەرانی تاقیگەی گریر و تاقیگەی چاندرە لە زانكۆی یێڵ لە قوتابخانەی پزیشكی میكانیزمە بایۆلۆژییەكانی پشت ئەم تێكچوونی بۆنكردنەیان دەستنیشان كرد بە بەكارهێنانی مۆدێلی مشكی ئەلفا-سینوكلین A30P كە بەكاردێت بۆ تەقلیدكردنی نیشانەكانی نەخۆشی پاركینسۆن لە مشكدا.
ئەلفا-سینوكلین پرۆتینێكە كە لە مێشكدا هەیە و پەیوەندی بە هەندێك جۆری نەخۆشی پاركینسۆنەوە هەیە.
لە كاتی پشكنینەكان، توێژەران بۆیان دەركەوتووە ئەو مشكانەی كە نیشانەكانی قۆناغی درەنگانی نەخۆشی پاركینسۆنیان هەبووە، هەستی بۆنكردنیان تێكچووە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.