Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 12:02

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گرێبه‌ستی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی پێشكه‌وتووی منداڵانی نابیست و نائاخاوتنی واژوو كرد

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گرێبه‌ستی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی پێشكه‌وتوومان بۆ منداڵانی نابیست و نائاخاوتن واژوو كرد.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاوی كرده‌وه‌: لەسەر ڕەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌م د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی گرێبەستی دابینکردنی ئامێر و پێداویستی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری پێشکەوتووی تایبەت بە چاندنی ئامێری لوولپێچ  (زرع القوقعة Cochlear Implant) لەناو گوێی ژوورەوە بۆ منداڵانی نابیستان و نائاخاوتن واژوو کرا.

بڵاویشی كرده‌وه‌: لە نەخۆشخانەکانی حکوومی تایبەت بە سەنتەری چاندنی لوولپێچ لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕی ناوەخۆیی بە تەواوی دابینکردنی پێداویستییەکان لەلایەن حکوومەتی هەرێم بۆ هەر نەخۆشێک بەبڕێکی گرانبەها دابین دەکرێت و بۆ نەخۆش بەخۆڕایی ئەنجام دەدرێت لەگەڵ ماوەی سازدانەوەی ئامێر و پڕۆسەی چارەسەری سروشتی قسەکردن Speech Therapy دوای نەشتەرگەری.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌شی دا كه‌ دابینكردنی ئامێری لوولپێچ بۆ 144 نەخۆشی بەڵگەداری زانستی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری چووە بواری جێبەجێکردن بۆ ماوەی یەك ساڵ كە بۆ هەریەكەیان نزیكەی 15 هەزار دۆلار تێچووی دەبێت و تەواوی ئەم خەرجییەش لەلایەن سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی لەسەر دراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.