Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:45

سبەی کۆبوونەوەی چوارقۆڵی تورکیا و ڕووسیا و سووریا و ئێران بەڕێوە دەچێت

کوردستان TV
100%

بڕیارە سبەی کۆبوونەوەی چوارقۆڵی نوێنەرانی هەر چوار وڵاتی تورکیا، ڕووسیا، سووریا و ئێران لە مۆسکۆ بەڕێوە بچێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی 04ـی 2023 خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا لە لێدوانێک ڕایگەیاند: بڕیارە سبەی سێشەممە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی و سەرۆکانی دەزگاکانی هەواڵگریی تورکیا، ڕووسیا-سووریا و ئێران لە مۆسکۆ ئەنجام بدرێت.

وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەش دا کە "ئامانجمانە کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکەین و هەرچی زووە ئاشتیی و ئارامی لە ناوچەکەدا بەرقەرار ببێت.''

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە 28ـی کانوونی یەکەمدا، کۆبوونەوەی سێقۆڵی بە بەشداری وەزیرانی بەرگریی و سەرۆکانی دەزگاکانی هەواڵگریی تورکیا، ڕووسیا و سووریا لە مۆسکۆ ئەنجام دراوە و تێیدا بیروڕاکان ئاڵوگۆڕ کران و هاوڕابوون لەسەر درێژەدان بەو کۆبوونەوانە. خولوسی ئاکار هەروەها دەشڵێت، ''لە دیدارەکانی دواتردا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە بەشداریکردنی ئێران، لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەمەیان بە گونجاو زانی."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.