Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 07:49

لەماوەی 19 رۆژدا هەزار و 168 كەس لە ئێران بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە

کوردستان TV
100%

لە ئێران بە درێژایی 19 رۆژ پشووی نەورۆز، هەزار و 168 كەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسی هەواڵیی "میزان" سەربە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاوی كردەوە، سەرۆكی دامەزراوەی پزیشكی داد، عەباس مەسجیدی ئارانی دەربارەی ئەو كەسانەی لە رووداوەكانی جەژنی نەورۆزدا بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە، زانیاری خستووەتەڕوو.
عەباس مەسجیدی ئارانی ئەوەی ئاشكرا كردووە كە لە ماوەی پشووەكانی نەورۆزدا لە 15ی ئادارەوە تا سێی نیسان، هەزار و 168 كەس لە رووداوی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستداوە.
بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەم ژمارەیە 83 كەس زیادی كردووە، زۆرترین حاڵەتەكانی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگاكانی فارس، سیستان-بەلوچیستان، كرمان، تاران، خۆراسانی رەزەوی، ئەسفەهان، خوزستان، ئازەربایجانی رۆژهەڵات، گیلان و مازندەران روویانداوە.
ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی جیهان كە زۆرترین رووداوی هاتوچۆی تیادا روودەدات و لە ساڵی رابردوو نزیكەی 18 هەزار كەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.