Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 23:04

بزانە باشترین شێوازی دانیشتن لە کاتی خوێندنەوەی قورئاندا چۆنە

کوردستان TV
100%

ڕۆژوەوانان لە مانگی ڕەمەزاندا و بەتایبەتی لە 10 ڕۆژی کۆتاییدا کاتێکی زۆر بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز تەرخان دەکات، جا چ لە مزگەوتدا بێت یان لە ماڵ، بەڵام بێئاگان لەوەی ئەگەر بەشێوەیەکی گونجاو دانەنیشن کێشە بۆ جەستەیان دروست دەبێت.

ئەزال ڕائید ئەبو لەحووم چارەسەرکاری فیزیکی ئاماژە بەوە دەدات کە خەڵک بۆ خوێندنەوەی قورئان چەندین کاتژمێر دادەنیشن، ئەمەش پێویستی بەوەیە بە ڕێگەیەکی دروست دابنیشن، تاوەکو لە کێشەی تەندروستی دوور بکەونەوە.

ئەگەر بەشێوەیەکی دروست دانەنیشن لەوانەیە دووچاری ئەم کێشانە ببنەوە:-

- ئازاری مل و شان

- ئازاری پشت

- کێشەکانی بڕبڕەی پشت

بۆ ئەوەی دووچاری ئەو کێشە تەندروستیانە نەبنەوە چارەسەرکارە فیزیکییەکە چەند ڕێگەیەکی خستووەتەڕوو:-

- بەکارهێنانی بەرزکەرەوە یان هەڵگر بۆ قورئان، بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بێت لە ڕێکخستنی دانیشتنەکە.

- هێشتنەوەی سەر و مل لە دۆخێکی ڕاستدا.

- پشتت ڕاست بکەوە و بە شێوەیەکی ڕاست پشتت بە کورسییەکە ببەستە و پشوو بە شانەکان بدە.

- جار جار جوڵە بکە و دۆخی جەستەت بگۆڕە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.