Erbil 15°C شەممە 25 ئایار 05:37

یاری كۆتایی پاله‌وانێیه‌تی تێنسی كراوه‌ی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 5ی4ی2023" كاتژمێر 8:15ی خوله‌كی شه‌و كۆتا یاری له‌ پاله‌وانێیه‌تی تێنسی كراوه‌ی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان  له‌ یاریگای ئه‌كوا پاركی یه‌كێتی تێنسی هه‌ولێر  له‌ نێوان هه‌ردوو یاریزان محه‌ممه‌د ئه‌بو زه‌ید و محه‌ممه‌د ئه‌بو هاشم به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پاله‌وانێیه‌تی تێنسی كراوه‌ی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، له‌ یاری كۆتاییشدا نازناوی پاله‌وانێتییه‌كه‌ و جام و مه‌دالیا  به‌ پاله‌وانان ده‌درێت.

لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان كاروچالاكییه‌كانی به‌ پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.

راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
5ی4ی2023

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.