Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 10:45

بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 6،1 پلە باكووری رۆژهەڵاتی ژاپۆنی هەژاند

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 6،1 پلە سنوورە ئاوییەكانی پارێزگای ئاومۆری باكووری رۆژهەڵاتی ژاپۆنی هەژاند.
ئاژانسی كەشناسیی ژاپۆن (JMA)  بڵاوی كردەوە، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 6،1 پلە سنوورە ئاوییەكانی كەناری زەریای هێمن'ی لە پارێزگای ئاومۆری هەژاندووە.
 بوومەلەرزەكە كاتژمێر 18:18 بە كاتی خۆجێیی لە قوڵایی 20 كیلۆمەتر لە توێكڵی زەویدا روویداوە. دوای بوومەلەرزەكە هۆشداری "شەپۆلی مەزن" نەدراوە.
لە پارێزگاكانی ئیواتە و میاگی و ناوچەی كۆككایدۆ لە باكوور هەست بە بوومەلەرزەكە كراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.