Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 18:40

سبه‌ی له‌ هه‌موو عێراق كرایه‌ پشوو

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا سبه‌ی دووشه‌م له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگا و ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشووی فه‌رمی بێت به‌هۆی بارانبارینی زۆر و خراپی كه‌شوهه‌واوه‌.

ئه‌میندارییه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی كرد سبه‌ی دووشه‌م له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و ده‌موده‌زگاكانی حكوومه‌ت و ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشووی فه‌رمی بێت به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ته‌نیا داموده‌زگا ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌وام ده‌كه‌ن و پشووه‌كه‌ ئه‌وان ناگرێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌وه‌ شه‌پۆڵێكی بارانبارین و خراپی كه‌شوهه‌وا ڕووی له‌ ئاسمانی عێراق كردووه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ به‌شێك له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور به‌هۆی زۆری بارانبارین لافاو و گردبوونه‌وه‌ی ئاو دروستبووه‌، لای خۆشییه‌وه‌ كه‌شناسی پێشبینی كردووه‌ ئه‌م ڕه‌وشه‌ ناله‌باره‌ی كه‌شوهه‌وا تا دووسبه‌ی سێشه‌م به‌رده‌وامی هه‌بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.