Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 12:26

یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا بڕیار له‌سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌دات

کوردستان TV
100%


یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا بریاریدا دۆسیه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ بۆ یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی بكاته‌وه‌ له‌به‌ڕ تێوه‌گڵانی كێشه‌ی ناسراو به‌نیگرا.
 به‌پێی به‌یاننامه‌ی یوفا لێكۆلینه‌وه‌ له‌یانه‌ی بارسێلۆنا به‌هۆی ئه‌و تۆمه‌ته‌یه‌ كه‌ئاراسته‌ی یانه‌كه‌ كراوه‌ به‌هۆی ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی نایاسایی دژ به‌یاسا و رێساكانی تۆپی پێی جیهانی، یانه‌ی بارسێلۆنا و به‌شێك له‌كارگێرانی ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ رۆژی ده‌ی ئاداری رابردوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسپانیه‌وه‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌لی و تۆماری بازرگانی ساختە و پارەدانی گوماناوی بە نێگریرا تۆمه‌تباركراون، كه‌ ناوبراو بەرپرسێکی باڵای پێشووی ناوبژیوانی ئیسپانیایه‌.    

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.