Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 17:02

قوتابییانی به‌شه‌ناوه‌خۆییه‌كان تا كۆتایی ڕه‌مه‌زان خوانی به‌ربانگیان پێ ده‌درێ

کوردستان TV
100%

زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ سه‌رجه‌م قوتابییانی به‌شه‌ناوه‌خۆی سه‌ر به‌ زانكۆكه‌یان تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز خوانی به‌ربانگیان بۆ ئاماده‌ ده‌كرێ و پێیان ده‌درێ.

شێروان صالح یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان ڕایگه‌یاند: سەرجەم قوتابییانی بەشەناوەخۆییەکانی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر ئاگادار دەکەینەوە كه‌ ئەمساڵیش هەماهەنگیمان لەگەڵ کۆمپانیای کار کردووە بۆ مەبەستی ڕێکخستنی خوانی بەربانگ بۆ سەرجەم قوتابییانی بەشەناوەخۆییه‌كان.

ئاماژه‌شی دا كه‌ ئاماده‌كردنی خوانی به‌ربانگیان بۆ قوتابییانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان كردۆته‌ نه‌ریت و هه‌موو ساڵێك لە زانکۆی سەلاحەدین پابەند دەبن بە ئامادەکردنی خوانی بەربانگ بۆسەرجەم قوتابییان.

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ کەسایەتی خێرخوازی هەرێمی کوردستان "شێخ باز" سه‌رجه‌م تێچووی بەربانگه‌كان لەخۆ دەگرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.