Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 02:12

سكرتێری گشتیی ئۆپێك گەیشتە بەغدا

کوردستان TV
100%

ھەیسەم غەیس ، سكرتێری گشتیی رێكخراوی وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت (OPEC)، گەیشتە بەغدا كە لە میانیدا زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجام دەدات.
لەمبارەیەوە عاسم جیھاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ئەمڕۆ یەكشەممە، سكرتێری گشتیی رێكخراوی وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت، ھەیسەم غەیس گەیشتووەتە بەغدا.
راشیگەیاندووە كە ھەیسەم غەیس لە میانی سەردانەكەی بۆ بەغدا، زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی عێراق ئەنجام دەدات.
عێراق كە ئەندامە لە رێكخراوی وڵاتانی ھەرنادەكاری نەوت (OPEC) لە دوای سعوودیە، بە دووەم گەورە بەرھەمھێنەری نەوتی خاو ھەژمار دەكرێت كە رۆژانە تێكڕا چوار ملیۆن و 500 ھەزار بەرمیل بەرھەم دەھێنێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.