Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 02:01

زانا هۆڵەندییەکە پێشبینیی ڕوودانی بوومەلەرزە لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

زانا هۆڵەندییەکە پێشبینی ڕووداوی بوومەلەرزە لە چەندان وڵاتی عەرەبی و وڵاتانی دیکە دەکات، لەنێویاندا پێشبینی دەکات لە عێراقیش بوومەلەرزە ڕووبدات.

فڕانك هۆگه‌ربیتس کە بە زانا هۆڵەندییەکە ناسراوە ئەمڕۆ شەممە 18ـی 03ـی 2023 لە تویتێکدا چالاکییەکانی بوومەلەرزەی بڵاوکردۆتەوە تێیدا هاتووە، ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزە لە عێراق، ئێران، لیبیا، کینیا، تانزانیا، زامبیا، زیمبابۆی و هیندستان هەیە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هۆگه‌ربیتس پێشتریش پێشبینی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ی دیکەی كردبوو، به‌تایبه‌تیش بوومه‌له‌رزه‌ گه‌وره‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 6ـی مانگی ڕابردووی‌ پارێزگای مه‌ڕه‌ش له‌ باشووری وڵاتی توركیا كه‌ بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دەیان هه‌زار كه‌س له‌ هه‌ردوو وڵاتی توركیا و سووریا.

هۆگه‌ربیتس لەلایەن ناوەندە زانستییەکانەوە دان بە پێشبینییەکانی دانانرێ، کە پشت بە جووڵەی هەسارەکان دەبەستێت بۆ پێشبینیی چالاکیی بومەلەرزەزانی، شارەزایان لە ماوەی ڕابردوودا چەندینجار پشتڕاستیان کردەوە کە هەسارەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە جووڵەی بوومەلەرزەکانەوە نییە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.