Erbil 15°C پێنجشەممە 13 حوزەیران 09:37

به‌مدواییه‌ كاریگه‌رییه‌كی نوێی كۆڕۆنا له‌سه‌ر جه‌سته‌ر مرۆڤ دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

پێشتر كاتێك كه‌سێك تووشی په‌تای كۆڕۆنا ده‌بوو، چه‌ند نیشانه‌یه‌كی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی به‌دیار ده‌كه‌وت كه‌ ڕه‌نگبوو ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ تا ماوه‌یه‌كی زۆریش بمێننه‌وه‌‌، كاریگه‌رییه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتی بوون له‌ هه‌ستكردن به‌ ئازار و ماندوێتی و له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆن و تامكردن و چه‌ندانی تر.

له‌ توێژینه‌وه‌یكی نوێدا كه‌ له‌‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه‌، كاریگه‌رییه‌كی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ندێ له‌وانه‌ی پێشتر تووشی په‌تاكه‌ بوون كاریگه‌رییه‌كی نوێیان له‌سه‌ر به‌دیار كه‌وتووه‌ كه‌ پێی ده‌گوترێ  (ده‌ردی كوێربوونی ده‌موچاو).

كوێربوونی ده‌مووچاو ده‌ردێكه‌‌ ئه‌وه‌ی تووشی ده‌بێت له‌ مێشكیدا به‌ زه‌حمه‌ت ده‌توانێت ڕووخساری كه‌سه‌كان بناسێته‌وه‌ و لێكیان جیا بكاته‌وه‌، بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌ندێ جار شه‌رمه‌زاری بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ دروست ده‌كات‌‌.

په‌یمانگه‌ی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكی پێیوایه‌‌ ئه‌وانه‌ی تووشی ده‌ردی كوێربوونی ده‌موچاو ده‌بن، كێشه‌یه‌ك له‌ مێشكیان دروست ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ كاتێك هاوڕێیه‌ك یان كه‌سێكی ناسیاویان ده‌بینن ده‌زانن پێشتر بینیویانه‌، به‌ڵام نایناسنه‌وه‌ و بیریان نایه‌ته‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌.

به‌گوێره‌ی په‌یمانگاكه‌‌ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌تای كۆڕۆنا به‌شێكی زۆری ئه‌و خانانه‌ی مێشك تێك ده‌دات كه‌ به‌رپرسیارن‌ له‌ ناسینه‌وه‌ی ده‌موچاو و هێشتنه‌وه‌یان له‌ یاده‌وه‌ری و خه‌زنكردنیان.

جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی تووشی ده‌ردی كوێربوونی ده‌موچاو ده‌بن زیاتر به‌ته‌مه‌ن و پیره‌كانن، هه‌رچه‌نده‌ گه‌نجانیش له‌م ده‌رده‌ بێ به‌ری نابن، به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.