Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 08:35

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی کوردستانی تورکیا بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەی شارەکانی کوردستانی تورکیا بۆ 14 کەس بەرزبووەوە و ژمارەیەک کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.

سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە کوردستانی تورکیا گیانیان لەدەست داوە بۆ 14 کەس بەرزبووەتەوە، 5 کەسی دیکەش بێسەروشوێنبوون.

ڕاشیگەیاند: لەو ناوچانەی بەهۆی کارەساتی بوومەلەرزەکەی 06ـی شوباتەوە زیانیان بەرکەوتووە، لە بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممەوە بارانێکی بەخوڕ باریوە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەش دا کە بارانبارینی بەخوڕ لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەدا لە شارەکانی ئورفا، ئادی یامان و مەلاتیا زیادی کردووە، کە بووەتە هۆی کۆبوونەوەی ئاو و لافاو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.