Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 21:17

شارەزایەكی كەشناسی: پاش كاتژمێرێكی دیكە بارانی بەخوڕ هەولێرو دهۆك و گەرمیان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

سیروان ساڵح ،شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كەپاش كاتژمێرێكی دیكە بارانی بەخوڕ هەولێرو دهۆك و گەرمیان و دواتریش پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە.
ئەو شارەزایەی كەشناسی لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك نووسیویەتی : بارانی بەخوڕ و لافاوی زۆر پارێزگای موسڵ دەگرێتەوە، دوای كاتژمێرێكی دیكە هەولێرو دهۆك و گەرمیان و دواتر پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە.
هەروەها دەڵێت:لە موسڵ و هەولێر و دهۆك بەهێز دەبێت و ئەگەری لافاوی زیاتر هەیە.
دەشڵێت: لە كەركوك و گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری بارانی زۆر و بەخوڕ و هەیە، ئەگەری لافاوی زۆریش تەنها لەچەم و دۆڵەكان و ناوچە نزماییەكان هەیە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.