ئه‌مرۆ شه‌ممه25ی2ی2023 له خولی یانه‌كانی ئیتالیا دوو یاری به‌رێوه‌ده‌چێ ، له كاتژمێر هه‌شتی ئێواره ، یانه‌ی ناپۆلی كه له‌م وه‌رزه‌دا به ئه‌سپی ره‌شی ئیتالیا و ئه‌وروپا ناسراوه ، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئیمپۆلی .
به‌ر له‌م یاریه یانه‌ی ناپۆلی به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ست و دوو خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دایه به جیاواز پانزده خاڵ له پێش ركابهرهكانیدایه ، ئیمپۆلیش له ناوه‌راستی خولدایه به كوكردنهوهی بیست و هه‌شت له پله‌ی دوانزده‌م دێت، هه‌ربۆیه یانه‌ی ناپۆلی تارادهكی زۆر ئه‌ركی ئاسانه‌و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه باشه‌كانی به‌رده‌وام بێت و زیاتر له ركابه‌ره‌كانی دووركه‌وێته‌وه .
له حه‌فته‌ی رابردووش یانه ئیتالیه‌كه له چامپیۆنزلیگ له یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌لمانی برده‌وه و تاراده‌یه‌ك نیوه‌ی رێگای قۆناغی چاره‌گی كۆتایی بریوه .
هه‌ربۆیه سپالێتی راهێنه‌ر چاوی له‌وه‌یه به‌رده‌وامی بده‌نه ئاست و ئه‌نجامه باشه‌كانیان و له‌م وه‌رزه‌دا دوور له چاوه‌روانیه‌كان ببنه خاوه‌ن چه‌ند نازناوێك كه سالانێكی زۆره هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه خه‌ون به‌م ساته‌وه ده‌بینن.
ئه‌مرۆ له خولی یانه‌كانی ئیتالیا دوو یاری به‌رێوه‌ده‌چێ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.