ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 23-2-2023،له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی چالاكی قوتابخانه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر ،به‌شی شانۆ شانۆگه‌ری ئۆپه‌رێتی منداڵان (خۆشه‌ویستی خوێندن )نمایش ده‌كات.
ئۆپه‌رێتی (خۆشه‌ویستی خوێندن )،له نوسینی( كازم كۆیی) -ه، له ئاماده و ده‌رهێنانی" نهوزادحاجی شوشه" ، به‌رێوه‌به‌ری گشتی وشیار مه‌رجان ، به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری كاوه عبدوللا ، مۆسیقا فهد برهان ، ڕۆناكی و به‌رێوه‌به‌ری شانۆ سامان حه‌بیب ، ده‌نگ كارزان كه‌مال ، نواندنی قوتابیانی قوتابخانه‌ی زانیاری بنه‌ره‌تی تێكه‌لاو . ڕگه‌یاندن رێبوار سابر ، شێرزاد ره‌حمان.
شانۆگه‌ریه‌كه، باس له‌و منداڵانه ده‌كات كه له‌خوێندن دابراون له‌سه‌رشه‌قام كار ده‌كه‌ن،چۆنیه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن، له كات ژمێر 10به‌یانی له‌هۆلی چالاكی قوتابخانه‌كان له گه‌ره‌كی ڕۆناكی نمایش ده‌كریت .
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ ئۆپه‌رێتی "خۆشه‌ویستی خوێندن" نمایش ده‌كرێت

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.