Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 19:17

ئه‌مڕۆ ئۆپه‌رێتی "خۆشه‌ویستی خوێندن" نمایش ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 23-2-2023،له‌درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی چالاكی قوتابخانه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر ،به‌شی شانۆ شانۆگه‌ری ئۆپه‌رێتی منداڵان (خۆشه‌ویستی خوێندن )نمایش ده‌كات.
  ئۆپه‌رێتی (خۆشه‌ویستی خوێندن )،له‌ نوسینی( كازم كۆیی) -ه‌، له‌ ئاماده‌ و ده‌رهێنانی" نه‌وزادحاجی شوشه‌" ، به‌رێوه‌به‌ری گشتی وشیار مه‌رجان ، به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری كاوه‌ عبدوللا ، مۆسیقا فهد برهان ، ڕۆناكی و به‌رێوه‌به‌ری شانۆ سامان حه‌بیب ، ده‌نگ  كارزان كه‌مال ، نواندنی قوتابیانی قوتابخانه‌ی زانیاری بنه‌ره‌تی تێكه‌لاو . ڕگه‌یاندن رێبوار سابر ، شێرزاد ره‌حمان.
شانۆگه‌ریه‌كه‌، باس له‌و منداڵانه‌ ده‌كات كه‌ له‌خوێندن دابراون له‌سه‌رشه‌قام كار ده‌كه‌ن،چۆنیه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن،  له‌ كات ژمێر 10به‌یانی له‌هۆلی چالاكی قوتابخانه‌كان له‌ گه‌ره‌كی ڕۆناكی نمایش ده‌كریت .
ئا- كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.