لە ناحیەی جەندەرەسی سەر بە شاری عەفرین لە پارێزگای حەلەب لە باكووری سووریا، منداڵێكی ساوا بە سەلامەتی لەژێر داروپەردووی رووخاوی باڵەخانەیەك رزگاركرا كە خوشكە گەورەكەی ببووە قەڵغان بۆی.
سەبارت بەو بوومەلەرزەیەی توركیاو سوریای گرتەوە ،مارتن گریفیتس، یاریدەدەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی هۆشداریدا لەوەی ژمارەی كوژراوانی بوومەلەرزە سەختەكەی ئەو دوو وڵاتەی گرتەوە كە تا ئێستا 28 هەزار كەسی تێپەڕاندووە "دوو هێندە یان زیاتر دەبێت".
گریفیتس لە لێدوانێكیدا بۆ سكای نیوز گوتی: پێموایە ئەستەمە بە وردی هەڵسەنگاندن بۆ (خەڵكەكە بكەین)، چونكە دەبێت لە ژێر داروپەردوودا ببینین، بەڵام دڵنیام دوو هێندە یان زیاتر دەبێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، هێشتا لەڕاستیدا دەستمان بە ژماردنی مردووەكان نەكردووەو بوومەلەرزەكەشی بە "خراپترین ڕووداو لە ماوەی 100 ساڵدا لەم ناوچەیەدا وەسفكرد.
ڤیدیۆ.. لەعەفرین منداڵێكی ساوا رزگاركرا كە لەكاتی بوومەلەرزەدا خوشكەكەی لەباوەشی گرتبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.