Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 08:57

بوتڵێكی غازی ئۆكسجین ته‌قییه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و چوارشه‌م بوتڵێكی غازی ئۆكسجین له‌ باكوری پارێزگای نه‌جه‌ف ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیمێكی زۆری به‌رگریی شارستانی و هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوكه‌.

بوتڵه‌كه‌ تایبه‌ت بووه‌ ئۆكسجین بۆ پڕكردنی باڵۆنی منداڵان به‌كارهێنراوه‌ و له‌ گه‌ڕه‌كی عرووبه‌ له‌ باكوری پارێزگای نه‌جه‌ف ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

دوای ڕووداوه‌كه‌ تیمێكی زۆری به‌رگریی شارستانی و هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵه‌ غازه‌ ئۆكسجینه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.