لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزەیەی کە حەوت پارێزگای تورکیای گرتەوە 76 کەس گیانیان لەدەست داوە و 440 کەسیش بریندار بوون
دوای ئەو بوومەلەرزەیەی كاتژمێر 4:17ی بهرهبهیانی ئەمڕۆ دووشهممه 6ى2ى2023 بە گوڕی 7،4 پلە شارۆچکەی پازارجک بوو لە پارێزگای مەڕەشی گرتەوە، تاکوو کاتژمێر 6:30ى بهرهبهیان، 42 پاشلەرزەی دیکە روویان داوە کە گەورەترینیان بە 6،6 پلە بووە.
فەرمانگەی بەڕێوەبردنی دۆخی لەناکاو و کارەساتەکانی تورکیا (AFAD) رایگەیاند لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی 7،4 پلە حەوت پارێزگای تورکیای گرتەوە کە ناوەندەکەی شارۆچکەی پازارجک بوو لە پارێزگای مەڕەش، تاکوو کاتژمێر 6:30ى بهرهبهیان به، 76 کەس گیانیان لەدەست داوە و 440 کەسیش بریندار بوون.
لە راگەیەندراوەکەدا بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە بوومەلەرزەکە بە بەهێزی لە مەڕەش، هاتای، عوسمانییە، ئادیەمەن، عەنتاب، دیاربەکر، ماڵاتیا و ئادانا هەستی پێ کراوە، تیایدا هاتووە:بەپێی زانیارییە بەراییەکانی ناوەندی بەڕێوەبردنی دۆخی لەناکاو و کارەساتەکان سەر بە وەزارەتی تەندروستی SAKOM، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە 76 هاووڵاتییمان لە هەریەک لە پارێزگاکانی مەڕەش، هاتای، عوسمانییە، ئادیەمەن، عەنتاب، دیاربەکر، ماڵاتیا و ئادانا گیانیان لەدەست داوە و 440 هاووڵاتیی دیکەیشمان لە مەڕەش، هاتای، عوسمانییە، ئادیامان، عەنتاب، دیاربەکر، ماڵاتیا و ئادانا، ئورفا و کیلیس بریندار بوون. لە میانی پلانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی کارەساتەکان لە تورکیا بوومەلەرزەکە لە ئاستی چواردا پۆلین کراوە و تەواوی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان خراونەتە ئامادەباشییەوە.
ههرووهها ههر ئهمرۆ، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی بەگوڕی 7،4 پلە لە قەزای پازارجیکی پارێزگای مەڕەش روویدا، بەپێی ئامارە بەراییەکان، لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا لانی کەم 111 کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدانی دیکەش برینداربوون.
بوومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی ئیدلب، حەلەب، حەما، لازقیە و رەقە بە توندی هەستیپێکرا و کارەساتی گەورەی لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی SANA، لە ناوچەکانی پارێزگای حەلەب، بەپێی ئامارە بەراییەکان 42 کەس گیانیان لەدەستداوە و200 کەسی دیکەش برینداربوون. لە سەرانسەری پارێزگاکەشدا لانی کەم 20 بینا داڕووخاون یان زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
بههۆی بومهلهرزهكهوه دەیان بینا داڕووخاون یان زیانیان بەرکەوتووە. تیمەکانی گەڕان و رزگارکردنیش هەوڵی گەیشتن دەدەن بەو کەسانەی کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی رووخاوی بیناکانەوە.
هاوکات کارەکانی گەڕان و رزگارکردنیش درێژەیان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.