Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 17:52

بەهۆی ڕێگری و هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت 3 تۆمەتبار دەستگیركران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی پێنجوێن ئەمڕۆ سێشەممە 31ـی 01ـی 2023 بەهۆی ڕێگری و هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت 3 تۆمەتباری دەستگیر کرد و دەستی بەسەر چەکەکانیاندا گرت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە ڕێگرییان لە هاوڵاتییەک كردبوو.

ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سكاڵای تۆمار كرد كە لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە ڕێگری لێكراوە و بە چەك هەڕەشەی لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لەلایەن بەشی پۆلیسی پێنجوێنەوە دەستگیر بكرێن.

ئاماژەی بەوەش دا کە لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر دوو چەک لە جۆری دەمانچە و كلاشینكۆف لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک كە بە تۆمەتباران بووە.

پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەش کردووە کە ئێستا تۆمەتباران بە ناوەکانی (ب.ح.م لەدایكبووی 1989، ب.ع.ح لەدایكبووی 1989، د.م.ج لەدایكبووی 1988) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.