Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 17:44

تەقینەوە لەناو مزگەوتێکی پاکستان ڕووی دا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ تەقینەوەیەک لەناو مزگەوتێکی شاری پیشابوور لە پاکستان ڕووی دا، بەهۆی کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

محەممەد ئیجاز خان، بەڕێوەبەری پۆلیسی پیشابور ڕایگەیاند: تەقینەوەکە لە کاتی نوێژی نیوەڕۆدا لە شاری پیشابوور کە لە ئەفغانستانەوە نزیک ڕووی داوە.

محەمەد عاسم خان گوتەبێژی نەخۆشخانەی سەرەکی پیشابوور لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە دا کە "ژمارەیەک تەرم  هێنراوەتە نەخۆشخانەکە. ئاماژەی بەوەش دا کە تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 39 بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.