Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 17:42

كتێبی (چیرۆكی سه‌ر زمانی ئاژه‌ڵان بۆ منداڵ) بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 له‌نووسینی محه‌مه‌د مێرگه‌یی ،كتێبی (چیرۆكی سه‌ر زمانی ئاژه‌ڵان بۆ منداڵ)  چیرۆكه‌كانی گۆڤاری هه‌نگ 2011- 2011 به‌ نموونه‌ بڵاوكرایه‌وه‌. 
كتێبه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر منداڵ له‌ هه‌ردوو قۆناغی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیدا، واته‌ له‌ قۆناغه‌مانی (3-5) و (6-8) ساڵان، حه‌ز و ئاره‌زووی بۆ چیرۆكه‌كانی ئاژه‌ڵان و بێگیانه‌كان زۆر زیاتره‌ به‌ به‌روارد به‌ جۆره‌كانی دیكه‌ی منداڵان. چیرۆكی ئاژه‌ڵان هه‌ست و هۆشی منداڵان باڵكێش ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها بێجگه‌ له‌ چێژ و خۆشی به‌خشین به‌ منداڵ، په‌یام و ئامانجی په‌روه‌رده‌ییشیان هه‌یه‌ و په‌ند و ئامۆژگاریی و سوودی زۆر به‌ منداڵ ده‌گه‌یه‌نن.
شایانی باسه‌ كتێبه‌كه‌، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ب. راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر،له‌چاپخانه‌ی رۆشنبیری ھه‌ولێر چاپكراوه‌. 
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.