Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 11:44

لە باسكەی ئەمەریكا دێنیڤەر ناگیتس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مێمفیس گریزلیس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 
لە خولی باسكەی تیپه‌ پیشەگەره‌كانی ئەمەریكای ناسراو بە ئێن بی ئەی، تیپی دێنیڤەر ناگیتس بە سەدوپێنج خاڵ بەرامبەر بە نەوەدویەك خاڵ له‌ تیپی مێمفیس گریزلیسی میوانی برده‌وه‌.
 لە نیوەی یەكەمی یاریه‌كه‌دا یاریزانانی تیپی میواندار كۆنترۆڵی یاریان كردو بە پەنجاوپێنج خاڵ بەرامبەر بە چل خاڵ لەپێشەوەبوون، لە نیوەی دووەمیش یاریزانانی هەردوولا لە ڕكابەری بەردەوامبوون تا دواجار دێنیڤەر ناگیتس یاریەكەی بە جیاوازی چوارده‌ خاڵ به‌ سوودی خۆی ته‌واوكرد، یاریزان نیکۆلا جۆکیچ ڕۆڵی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی دێنیڤه‌ر بینی.
هەروەها یاریزان ئارۆن گۆردۆن توانی بە تەنیا بیستوچوار خاڵ بۆ تیپی براوه‌ تۆماربكات، هاوكات برۆس براون شازدە خاڵی دیكه‌ی بۆ دێنیڤه‌ر به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان جا مۆرانت سیی و پێنج خاڵی بۆ مێمفیس گریزلیس تۆماركرد.  

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.