Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 03:44

مانگی ڕابردوو له‌ سلێمانی 22 منداڵبوونی دووانه‌ و 4 منداڵبوونی سیانه‌ له‌دایكبوون

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد كه‌ لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوودا 981 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون كه‌ 22 منداڵبوونی دووانه‌ و 4 منداڵبوونی سیانه‌ بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ بڵاوی كرده‌وه‌: بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 30/11/2022 لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری (5٫415) نەخۆش سەردانیان كردووە و لەو ژمارەیە (1٫730) نەخۆش داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

بڵاویشی كرده‌وه‌: هەر لە ماوەی مانگی ڕابردوو (981) منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و (528) منداڵیان كوڕ بوون و (453) منداڵیان كچ بووە و (539) منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و ئەوانی تر لە ڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هاوكات لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری (650) منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵكراون و (22) حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە (4) حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە (59) لەبارچوون هەبووە و (1٫239) سۆنەریش گیراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.