Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:50

12 گوندی شارۆچكەیەكی عێراق ژێر ئاو دەكەون

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، ئیدارەی قەزای ئاشور (بەری چەپی شەركات)، لە باكووری پارێزگای سەڵاح الدین، داوای ڕوونكردنەوەو چارەنووسی ئەو 12 گوندەی كرد كە بەهۆی دروستكردنی بەنداوی ستراتیژی مەكحول ژێر ئاو دەكەون.
جەرجیس ئیسماعیل حیجاب، بەڕێوەبەری شارەدێكە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، نزیكەی 12 گوند بە پێی سنوورە سەرەتاییەكانی بەنداوی مەكحول ژێر ئاودەكەون، بەڵام تا ئێستا قەزاكە هیچ روونكردنەوەیەكی كۆتایی سەبارەت بە چارەنووسی ئەو گوندانە پێنەگەیشتووە.
حیجاب ئاماژەی بەوەشكرد، قەزاكە بەردەوامە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان لەسەرجەم سێكتەرەكان، هەروەها هیچ نوسراوێكی فەرمی پێنەگەیشتووە بۆ وەستاندن یان دیاریكردنی پڕۆژەكان بۆ پیشاندانی وێنەی كۆتایی درێژكراوەی بەنداوەكە .
ئەو بەرپرسە ناوخۆییە گوتیشی: چارەنووسی ناوچەكانی قەزای عاشور هێشتا ناڕوونە بەبێ ئەوەی تا ئێستا هیچ ڕوونكردنەوەیەكی فەرمی بدرێت.
بەنداوی مەكحول كە بڕیارە لە نێوان كەركوك و سەڵاح الدین دروست بكرێت، كاردانەوەی كۆمەڵایەتی و ژیانی بەرفراوانی لێكەوتووەتەوە، بەو پێیەی پێویستی بە ئاوارەبوونی دانیشتوانی نزیكەی سێ یەكەی ئیداری هەیە لە هەردوو پارێزگاكە، لە كاتێكدا ترسی لەدەستدانی سەرچاوەی بژێوی لەو یەكانەی كە بە كشتوكاڵ و ئاژەڵداری وەك سەرچاوەی سەرەكی و تاكە بژێوی ژیان دەژین.
شوێنی دانانی بەنداوەكە و سنووری دروستكردنی لە قەزای زەوییە لە باكووری قەزای بێجیەوە تا ناحیەی چەپی شەرگات و بەشێكی زۆری ناحییەكانی عەباسی و زاب-ی سەروو، سەر بە قەزای حەویجە، باشووری ڕۆژئاوای كەركوك دەگرێتەوە.
درێژی بەنداوەكە 3227 بۆ 3600 مەتر دەبێت و توانای عەمباركردنی زیاتر لە 3 ملیار مەتر سێجای هەیە.

پێشتر وەزارەتی سامانە ئاوییەكانی عێراق پێشبینی ئەوەی كردبوو كە بەنداوی مەكحول لە ماوەی ساڵانی جێبەجێكردنیدا هەزاران هەلی كار بۆ دەرچووانی گەنج بڕەخسێنێت و دەرفەتیان پێبدات بۆ پەرەپێدانی توانا پراكتیكییەكانیان.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.