Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 18:19

سەرۆکی حکوومەت له‌گه‌ڵ جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەم 27ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جەنەرال ئەندرو گارنەر جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.

جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کورتەیەکی دەربارەی ئەرک و چالاکییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا خستەڕوو، پابەندبوونی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیشی بە بەرەدامیی پشتگیريکردنی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت تیشکی خستەسەر دوایین هەنگاو و بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە لەچوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و جەختی لە پێویستیی سەرخستنی پرۆسەکە وەک بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و برەودان بە هەماهەنگیی ئەمنی و سەربازی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.