Erbil 7°C یەکشەممە 04 کانونی یەکەم 08:16

به‌هۆی مه‌ترسی لافاو.. تیمه‌كانی فریاگوزاری و ئه‌مبوڵانس و فریاكه‌وتن خرانه‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕأیگه‌یاند كه‌ سه‌رجه‌م تیمه‌كانی فڕیاگوزاری خێرا و ئه‌مبوڵانس و پزیشكی فریاكه‌وتن به‌هۆی پێشبینی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و مه‌ترسی دروستبوونی لافاو خراونه‌ته‌‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر داوای د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌رجه‌م تیمەکانی فریاگوزاری خێرا 122 و تیمەکانی ئەمبوڵانس و پزیشکی فریاکەوتن لە ئامادەباشی ده‌بن بۆ هەر پێشبینییەکی بارانی بەخوڕ و ئەگەری ڕوودانی لافاو به‌ مه‌به‌ستی بەهاناوەچوون و پێشوازیکردنی هاووڵاتییان.

به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 24 كاتژمێر له‌ سه‌رجه‌م شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بارانی به‌خوڕ ده‌ستپێده‌كات و هۆشداریش دراوه‌ له‌ ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و دروستبوونی لافاو به‌تایبه‌ت له‌ پارێزگای هه‌ولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.