Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 06:29

5 گوللە هاوەن ئاراستەی شاری دیلۆکی کوردستانی تورکیا کران؛ کوژراو و بریندار هەن

کوردستان TV
100%

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی ڕایگەیاند، 5 گوللە هاوەن ئاراستەی شاری دیلۆک لە پارێزگای عەنتاب لە کوردستانی تورکیا کراوە، 2 کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

بەپێی هەواڵەکەی ئاژانسی ئەنادۆڵ یەپەگە تۆمەتبار کراوە بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە و تێیدا هاتووە کە ئەو 5 ڕۆکێتە ئاراستەکراوەی یەپەگەی سەر بە پەکەکە لەسەر قوتابخانەیەکی ئامادەیی، دوو ماڵ لەناو شارەکە کەوتنەوە و یەکێکی دیکەیشیان بەر بارهەڵگرێک کەوت لە نزیک دەروازەی سنووریی دیلۆک.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ژمارەیەکی زۆرلە تیمە پەیوەندیدارەکان ڕەوانەی ناوچەکە کران، ئەو بارهەڵگرەیش کە دوای هێرشەکە گڕی گرت لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، ئاگرەکەی کۆنتڕۆڵ کرا.

هاوکات داود گول پارێزگاری عەنتاب، ئاماژەی بەوە دا کە "لە ئاکامی ئەو هێرشەی کرایە سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون 2 هاووڵاتییمان گیانیان لەدەست داوە و 6 هاووڵاتیی دیکەیشیمان برینداربوون کە برینی دووانیان سەختە."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.